هێزی دەریایی و هێزی ئەسمانی سوپای پاسداران: وەڵامی بچووکترین هەڵەی دووژمن دەدەینەوە
رووداو دیجیتاڵ
هێزی دەریایی و ئەسمانی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن: دەستیان لە سەر پەلەپیتکەیە و وەڵامی بچووکترین هەڵەی دووژمنەکانیان دەدەنەوە.
رۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە،" ئەمڕۆ ئەزموونتان کرد و بینیتان دەستمان لەسەر پەلە پیتکەیە، ئەگەر دووژمن بچووکترین هەڵەی کرد، بە هێزێکی تەواوەوە وەڵامی دەدرێتەوە."
ئەوە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و ئێران رایانگەیاند، لە سەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێکەوتوون و هێرش و بۆردوومانەکان دەوەستن.
یەکێک لە خاڵەکانی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانە لە هەموو بەرەکان، لەوانەش بەرەی لوبنان.
دوای راگەیاندنی ئاگەبەست و ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شارۆچکەی (سریفا)یان لە باشووری لوبنان بۆردوومان کرد.
ئیسرائیل دەڵێت، کە لوبنان بەشێک نییە لەو ئاگربەستە.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لوبنان بەهۆی حیزبوڵڵاوە لە ئاگربەستەکەی ئێران جیاکراوەتەوە.