لە پارێزگایەکی ئێران 9 یاریزان لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژران

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، 9 وەرزشڤانی لاوی ئەو پارێزگایە کوژراون.
 
بەڕێوەبەرەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوان دەکات و ناوی ئەو وەرزشڤانانە ئاشکرا دەکات کە لە هێرشەکاندا کوژراون، بەرپرسەکەی ئەو پارێزگایەی ئێران ناسنامەی کوژراوانیشی ئاشکرا کرد، بەڵام روونی نەکردەوە ئایا هەموویان لە یەک رووداودا کوژراون، یان لە رووداوی جیاوازدا.
 
ناوی کوژراوان:
 
محەممەد رەزا عەبدی
تۆهید ئیمانی
یاسر میکائیلی
جەعفەر گۆڵشانی
موبین ئیبراهیمی ئەسڵ
میلاد کۆهکەلانی
یاسنا میرزازادە
مورتەزا خان ئەحمەدی
جەواد لۆتفی
 
ئەم رووداوە خەمێکی زۆری  لە نێو وەرزشڤانان و دامەزراوە حکومییەکانی پارێزگاکەدا لێکەوتووەتەوە، بڕیار وایە لە رێوڕەسمێکی شایستەدا رێزلە کوژراوەکان بگیرێت کوژرانی ئەو هەموو وەرزشڤانە لەکاتێکدایە لە ماوەی دەستپێکردنی جەنگەوە تاوەکو ئێستا زۆربەی یاریزانە پیشەگەرەکان لە یارییە جیاوازەکاندا ئێرانیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.