سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران: 13 هەزار و 785 یەکەی مەدەنی کراونەتە ئامانج

 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا 13 هەزار و 785 یەکەی مەدەنی کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان."
 
پیرحوسێن کولیوند، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لەو 13 هەزار و 785 یەکەیە، دوو هەزار و 383 یەکەیان بازرگانین و 11 هەزار و 293 یەکەی دیکەیان نیشتەجێبوونن. 9 نەخۆشخانە بە تەواوی لە کار وەستاون، 65 قوتابخانە کراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی میدیای ئێران، قوربانیانی 9 رۆژی شەڕی ئێران لە ئەنجامی هێرشەکاندا 1,255 کوژراو و 12,000 بریندار بوون.
 
قوربانیانی شەڕەکە هەموو تەمەنەکانی تێدایە، بە شێوەیەک کە لەنێو کوژراوەکاندا منداڵێکی 8 مانگی و پیاوێکی تەمەن 88 ساڵ هەن، 200 ژنیش لەنێو کوژراوەکاندان.
 
11 کارمەندی کەرتی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە، 55 کارمەندی دیکەی پزیشکی بریندار بوون.
 
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامن و جەنگ ماوەی 10 رۆژە بەردەوامە. لە بەرامبەردا سوپای پاسدارانیش لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل نەوەستاوە.