کونسوڵخانەی رووسیا لە ئەسفەهان بەهۆی بۆردوومانەوە زیانی بەرکەوت


رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی دوو رۆژی رابردووی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شاری ئەسفەهانی ئێران، بینای کونسوڵخانەی رووسیا لەو شارە زیانی بەرکەوت و مۆسکۆش ئەوەی بە "پێشێلکاریی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان" ناوبرد.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باڵەخانەی پارێزگای ئەسفەهان بینای کونسوڵخانەی رووسیا لە نزیک باڵەخانەکەیە، زیانی پێگەیشت و ئاماژە بەوەش دراوە بەهۆی "شەپۆلی تەقینەوەکە"، چەند فەرمانبەرێکی رووسی لەنێو کونسوڵخانەکەدا کەوتوونەتە سەر زەوی.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند: "هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی رووسیا، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانە."
 
ئەمە یەکەمجارە لە ململانێکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، کونسوڵخانەیەکی وڵاتێکی بیانی لەنێو خاکی ئێراندا زیانی بەربکەوێت. تاوەکو ئێستا نە واشنتن و نە تەلئەڤیڤ هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر زیان بەرکەوتنی کونسوڵخانەکە نەداوە