ژمارەیەک کوژراوی هێزە ئەمنییەکان لە خوزستان بەخاکسپێردران

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری مەسجد سلێمان سەر بە پارێزگای خوزستان کۆمەڵێک سەرباز و چەکداری کوژراوی شارەکە لە رێوڕەسمێکدا بەخاکسپێردران .
 
بەپێی دیمەن و زانیاری میدیای نزیکی سوپای پاسداران، ئەو کەسانە لە شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون، ئاماژە بە ژمارەی کوژراوەکان نەکراوە، بەڵام 6 تابووتی کوژراوەکان دەبینرێت لەنێو هەزاران کەس لە کەسوکار و خەڵکی شارەکە بەرەو شوێنی بەخاکسپاردنیان دەبرێن.
 
مەسج سلێمان شارێکە سەر بە پارێزگای خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران.
 
لەماوەی 13 رۆژی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، زیاتر لە 1250 کەس کوژراون و 12 هەزار کەسیش تەنیا لە نێوخۆی ئێران بریندارن، جگە لە سەرباز و چەکداران، بەپێی زانیاری وەزیری تەندروستی ئێران 200 ژن لەنێو کوژراوەکاندان.