لە تاران هێرشکرایە سەر بازگەیەکی پشکنین
رووداو دیجیتاڵ
لەکاتی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کوژراوانی جەنگ لە ناوچەی خاوەرانی تاران، هێرشکرایە سەر بازگەیەکی پشکنینی سوپای پاسداران لە ناوچەکە.
کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ هەینی 13-03-2026، لە ناوچەی خاوەرانی باشووری رۆژهەڵاتی تاران لەکاتی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 8 ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژراون، هێرشکرایە سەر بازگەیەکی پشکنینی سوپای پاسداران لە ناوچەکە.
لە گرتەڤیدیۆیەکدا کە لە شوێنی بۆردوومانەکە تۆمار کراوە، دووکەڵێکی چڕ دەبینرێت و خەڵک بە شڵەژاوی هەوڵی دوورکەوتنەوە لە ناوچەکە دەدەن.
تاوەکو ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نازانرێت، جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا لەگەڵ ئێران پێی ناوەتە 14ـیەم رۆژەوە و تاوەکو ئیستا بەردەوامە.