چەند ناوچەیەکی تاران بە چڕی بۆردوومانکران
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، باشوور و رۆژئاوای تاران بە چڕی بۆردوومانکرا، هێشتا زیانەکانی ئەو بۆردوومانانە دیار نین.
لە گەڕەکەکانی سەیدخەندان، لواسان و شەهید عێراقی لە باکووری رۆژهەڵاتی تاران، هەروەها زەعفەرانیە لە باکوور، نازی ئاباد لە باشوور، سەهروەردی لە ناوەند، جانبازان لە رۆژهەڵات، پوونەک لە باکووری رۆژئاوا و چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای تاران چەندین ناوچە کرانە ئامانج.
جگە لەو دوو بەشەی تاران چەند ناوچەیەکی شارەکانی ئیسلامشەهر لە باشووری رۆژئاوا و شاری رێی لە باشووری پارێزگای تاران بۆردوومان کران.
بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە ئاگر لەو ناوچانە دەبینرێت لە باشووری تاران بۆردوومانکراوە، بەڵام زیانەکانی دیارنین.