فریاکەوتنی تاران: لە هێرشێکی مووشەکیدا لە شەهری قودس دوو منداڵ کوژران
رووداو دیجیتاڵ
فریاکەوتنی تاران کوژرانی دوو منداڵ و برینداربوونی 17 کەسی دیکەی لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر ''شەهری قودس''ـی تاران پشتڕاست کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 13-03-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی فریاکەوتنی تاران رایگەیاند، لە هێرشێکی مووشەکیی ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شەهری قودس، دوو منداڵ کوژراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی فریاکەوتنی تاران، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا 17 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێرشەکە دوێنێ شەو کراوە و دوای دەرهێنانەوەی برینداران لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە هێرشەکەدا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە کە 14 کەسی تێدابووە.