میدیای ئێران: درۆنێکی ئەمریکی لە بەندەرعەباس خرایە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران بڵاوی کردەوە لە ئاسمانی بەندەرعەباسی پارێزگای هورمزگان، درۆنێکی ئەمریکی ''سەرکەوتووانە'' تێکشکێنراوە.
ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026، میدیای ئێران تێکشکاندنی درۆنێکی ئەمریکی پشتڕاست کردەوە لە ئەنجامی کارابوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە، لە بەندەر عەباسی پارێزگای هورمزگان لە رۆژئاوای ئێران خراوەتە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، درۆنەکە لە جۆری MQ9ـی ئەمریکییە یەکێکە لە پێشکەوتووترین درۆنەکان و لەلایەن کۆمپانیای '' Reaper'' دروستکراوە.
MQ9 توانای فڕینی 27 کاژێری بەبێ وەستان هەیە و جیا لە هێرشبردن، دەتوانێت زانیاریی ورد کۆ بکاتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سوپای ئێران، لە سەرەتای جەنگەوە، 111 درۆنی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تێکشکێنراون.