میدیای ئێران: 33 کەسمان بە تۆمەتی هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل دەستبەسەر کردووە
رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی ئێران لە شارەکانی تاران و هەمەدان چەند کەسێکیان بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستبەسەر کردووە.
میدیای ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026 لە شاری تاران 25 کەس لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعاتی سوپا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل گیراون.
هەروەها سوپای هەمەدانیش رایگەیاند، 8 کەسیان لە شاری هەمەدان لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای هەمەدانەوە گیراون کە چەکی گەرم و تەقەمەنییان پێبووە.
لە زۆربەی شەقامەکانی شارەکانی ئێران بازگەکانی پشکنین لەلایەن سوپا و بەسیج و پۆلیسەوە دانراون. ئێران دەڵێت، ئەم بازگانە بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵک و "ناسینەوەی ئەو کەسانە دانراون کە سیخوڕی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن."