داخستنی فڕۆکەخانەکان لە ئێران درێژکرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە جارێ دەستپێناکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 14ـی حوزەیرانی 2025، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئیران بڵاویکردەوە: "بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران و خەڵک، گەشتەکان لە هیچ فڕۆکەخانەکان دەستپێناکەنەوە."
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات تاوەکو لە رێگەی میدیاکانەوە ئاگادارنەکرێنەوە، سەردانی فڕۆکەخانەکەن نەکەن.
راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو لە لایەن ئیسرائیلەوە چەند جارێک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی میهراباد لە تاران.
دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە بەرەبەیانیی رۆژی هەینی، گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران راگیران.