سوپای پاسداران گرتە ڤیدیۆیی شەپۆلی 51ی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستەقینە 4"ی بڵاوکردەوە

 
رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا ساتەکانی ئامادەکردن و هەڵدانی مووشەکەکان لە چوارچێوەی شەپۆلی 51ی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆیانە-4" نیشان دەدات.
لە گرتەڤیدیۆییەکەدا ئامادەکاریی تەکنیکی و هەڵدانی جۆری مووشەک نیشان دەدات.
شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل پێی ناوەتە هەفتەی سێیەمەوە.
 
لە سەرەتای شەڕەکەوە هاوپەیمانییەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل رۆژانە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی ئێران دەکەن و ئێرانیش لە هێرشەکانیدا سوود لە درۆن و مووشەک وەردەگرێت.