دوایین ئاماری ئێران: 3,375 کوژراو و 33,000 بریندار
ناوەندە حکومییەکانی ئێران، دوایین ئاماری زیانە گیانی و مادییەکانی هاووڵاتیانی ئێرانیان لە شەڕی 40 رۆژەی ئەمریکا-ئیسرائیل و وڵاتەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
ناوەندە حکومییەکانی ئێران، دوایین ئاماری زیانە گیانی و مادییەکانی هاووڵاتیانی ئێرانیان لە شەڕی 40 رۆژەی ئەمریکا-ئیسرائیل و وڵاتەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وڵاتەکەی، ئەوانیش ژێرخانی هاوشێوەی ئەمریکا دەپێکن.
بەرپرسێکی کەرتی کارەبا لە ئێران رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر وڵاتەکە، زیاتر لە 2.1 تریلیۆن تمەن زیان بە تۆڕی کارەبای شارەکانی سەر بە پارێزگای تاران گەیشتووە.
پارێزگاری قوم ئاماری زیانەکانی هێرشەکەی شەوی رابردووی بۆ سەر شارەکە راگەیاند و دەڵێت، بەهۆیەوە 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانی زۆریش بە باڵەخانە نیشتەجێبووەکان گەیشتووە.
باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن، وەڵامێکی تووندی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپای دایەوە و دەڵێت، "بێدەنگیت لەبەرامبەر ئیسرائیل و ئەمریکا مایەپووچیی ئەخلاقییە."
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، 17 کەسیان لە پارێزگای ورمێ دەستگیرکردوون، کە تۆمەتبارن بە "سیخوڕی و کارکردن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل".
سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل لە دژی ئێران، 360 ژێرخانی تەندروستی و 46 ئەمبوڵانس زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها ئامارێکی نوێی قوربانییانی بڵاوکردەوە کە سەتان ژن و منداڵی تێدایە
کۆمەڵگەی پیترۆکیمیایی مەعشوور لە ئەهواز، کە نزیکەی 70%ی بەنزینی ئێران دابین دەکات، کرایە ئامانج و بۆردوومان کرا
بەرپرسی نەخۆشخانەی دەروونیی "دێلئارام سینا" رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا-ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکەیان، تەواوی باڵەخانەکە چۆڵکراوە و هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەک پێشکێش ناکەن .