وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باڵەخانەیەکمان
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشیکردووەتە سەر باڵەخانەی وەزارەتەکە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و گوتی: "رژێمی تاوانکاری زایۆنی هێرشێکی ئەنقەست و دڕندانەی کردە سەر یەکێک لە باڵەخانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کە دەکەوێتە بەرامبەر پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی."
بە گوتەی خەتیبزادە، "لەم هێرشەدا چەندین هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوون، لەنێویاندا ژمارەیەک لە هاوکارەکانم کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کران."
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "ئەمە تاوانێکی دیکەی ئاشکرای جەنگە، کە بەشێکە لە دەستدرێژیی بەردەوام و سیستماتیکی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران."