هێرشێکی نوێی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16-06-2025، ئێران دەستپێکردنی هێرشێکی دیکەی مووشەکی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل راگەیاند. مووشەکەکان گەیشتنە ئاسمانی وڵاتەکە و بەشێکیان لە تەلئەڤیڤ کەوتنەخوارەوە.
هێرشەکە بۆ سەر حەیفا، ئۆرشەلیم/قودس و تەلئەڤیڤ بوو. بەپێی میدیای ئیسرائیلی بێت، کە قسەی پۆلیسیان گواستووەتەوە، لەم گەڕەی هێرشەکەدا، نزیکەی 100 مووشەک بەکارهاتوون.
لە کۆی ئەو 100 مووشەکە، لە تەواوی ناوچەکانی ئیسرائیل، 10 مووشەکیان دەربازیان بووە و لە ئامانجەکانیان داوە.
پێشتر سوپای ئیسرائیلیش هۆشداری بە هاووڵاتییانی خۆی دابوو کە لە حەشارگەکاندا بمێننەوە، بۆ ئەوەی لە هێرشەکە پارێزراو بن.
پێشتر سوپای ئیسرائیلیش هۆشداری بە هاووڵاتییانی خۆی دابوو کە لە حەشارگەکاندا بمێننەوە، بۆ ئەوەی لە هێرشەکە پارێزراو بن.