ئیسرائیل خاڵێکی پشکنین لەنێو تاران بۆردوومان دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

دیمەنی دوای هێرشێک بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە تاران بڵاوکرایەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران.
 
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە رایگەیاند، هێرشی نوێیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی پایتەختی ئێران ئەنجامداوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی مانگی سووری ئێرانی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 کەس لەو وڵاتە کوژراون.
 
ناداف شۆشانی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل نزیکەی حەوت هەزار و 600 هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، لەو هێرشانەدا 85٪ی بەرگرییە ئاسمانییەکان و 70٪ی سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی ئێرانیان لەکار خستووە.
 
لە نێو ئیسرائیلیش 15 کەس بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە کوژراون. هەروەها سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە کە لانیکەم 13 سەربازیان لەم جەنگەدا گیانیان لەدەستداوە.