گوتەبێژی سوپای ئێران: دژی ئیسرائیل و ئەمریکا چەکی نوێ بەکاردەهێنین
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سوپای ئێران دەڵێ، لە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکادا، کۆمەڵێک چەکی نوێیان بەکارهێناوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە داهاتووشدا ئەو چەکە نوێیانە زیاتر بەکاردەهێنن.
محەممەد ئەکرەمی نیا، گوتەبێژی سوپای ئێران (ئەرتەش) بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، تۆڵەی کوژرانی ئەندامانی سوپاکە و تێکشکاندنی کەشتیی جەنگیی (دێنا) لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەنەوە.
بەگوتەی محەممەد ئەکرەمی نیا، سوپای ئێران لەم جەنگەدا، هەندێک چەکی بۆ بەرگریکردن و هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەکارهێناوە کە پێشتر بەکاریان نەهێنابوون.
گوتەبێژی سوپای ئێران بەبێ ئاماژەدان بە جۆری چەکە نوێیەکان دەشڵێت، لە داهاتووشدا دژی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر بەکاریان دەهێنن.