میدیای ئێران: هێرش کرایە سەر دامەزراوەی پترۆکیمیایی پارسی باشوور
رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە هێرش کرایە سەر دامەزراوەی پترۆکیمیایی پارسی باشوور و بووەتە "ئامانجی دووژمن".
بەپێی میدیای ئێران، بەشێک لە دامەزراوەی پیشەسازیی نەوتی پارسی باشوور و عەسەلوویە بۆردوومان کراوە، بەڵام هێشتا هیچ دیارنییە بۆردوومانەکە چ زیانێکی هەبووە.
پارسی باشوور یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی گازی ئێران کە لە ئاوە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و قەتەر هەڵکەوتووە.
قایمقامی عەسلەویە: زیان بە پارسی باشوور کەوتووە
ڤیدیۆی بۆردوومانی سەر دامەزراوەی پیشەسازیی نەوتی پارسی باشوور گەیشت
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 18, 2026
ئەم دامەزراوەیە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی گازی ئێران و لە ئاوە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و قەتەر هەڵکەوتووە pic.twitter.com/SKMMppdaZt
بە گوتەی ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە، بەهۆی هێرشی سەر پارسی باشوور، چەند وێستگەیەکی بەرهەمهێنان لەکار کەوتن.
قایمقامی عەسلەویە گوتی: "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرن لە پارسی باشوور و ناوچەی تایبەتیی بازرگانیی پارس".
شاری عەسلەویە سەر بە پاێزگای بوشێهرە لە کەناراوەکانی کەنداو و یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وزەی ئێران بەناوی (پارسی باشوور) لەوێ هەڵکەوتووە کە ئەرکی دەرهێنان و هەناردەی نەوت و گازە لە ناوچە ئاوییەکانی ئێران و ناوچە ئاوییەکانی هاوبەشی نێوان ئێران و قەتەر.