وەزارەتی تەندروستیی ئێران: رووخساری موجتەبا خامنەیی نەشێواوە
رووداو دیجیتاڵ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ورده‌كاریی نوێی سه‌باره‌ت به ته‌ندروستیی موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری وڵاته‌كه بڵاوکردەوە.
رۆژی دووشەممە، 18ی ئایاری 2026، حوسێن كرمانپور، به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه، زانیمان كه موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵا له یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕدا گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سینا و مژده‌ی خۆشیش بۆ ئێمه ئه‌وه‌بوو، كه له ژیاندایه".
حوسێن كرمانپور گوتی: "له کاتی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر ئێران موجتەبا خامنەیی بریندار بووە، بەڵام رووخساری نه‌شێواوه و ته‌نیا له بۆردوومانێكدا قاچی بریندار بووه".
حوسێن كرمانپور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، "ئەو رۆژە ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده‌كرابوو، رێكاری پێویست گیرایەبەر، خۆشبه‌ختانه رێبەر به سه‌ختی بریندار نه‌بوو، به‌ڵام ئاساییه كه‌سێك كه له شوێنی رووداوێكی له‌و شێوه‌یه‌دا ئاماده‌بێت و برینداربێت".
حوسێن كرمانپور گوتیشی: "برینەکانی موجتەبا خامنەیی له‌و جۆره نه‌بوون كه رووخساری بشێوێنێت یان ببنه هۆی بڕینی یه‌كێك له ئه‌ندامانی جەستەی تەنیا برین لە قاچی هەبوو کە دووراونەتەوە."
ئەوە لە کاتێکدایە، مەزاهیر حوسێنی، بەڕێوەبەری گشتی پرۆتۆکۆڵ لە نووسینگەی رێبەری ئێران رایگەیاند: "رۆژی هێرشکردنە سەر نووسینگە و ماڵی عەلی خامنەیی لە تاران، موجتەبا خامنەیی لە نووسینگەی رێبەری بوو. کاتێك لە شوێنەکە درا، بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوەوە بریندار بوو؛ ئەژنۆ، پشت و پشت گوێی بریندار بوو."
بە گوتەی مەزاهیر حوسێنی، "ئێستا تەندروستیی موجتەبا خامنەیی باشە، برینەکانی سارێژ بوون و تەواو سەلامەتە."
پێشتر چەندینجار بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل رایانگەیاندووە، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بووە.
28-2-2026 ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران، یەکێک لەو شوێنانەی هێرشی کرایەسەر نووسینگەی عەلی خامنەیی بوو، لە هێرشەکەدا عەلی خامنەیی کوژرا.