وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ شاندێکمان نەناردووەتە عومان

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: هیچ شاندێک بۆ دانوستاندن نەچووەتە مەسقەت ـی پایتەختی عومان.
 
رۆژی چوارشەممە، 18ی حوزەیرانی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند،" سەرۆکایەتیی هیچ شاندێک ناکەم و هیچ شاندێکمان نەناردووەتە عومان."
 
عێراقچی گوتی: "من وەک سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە تارانم و ئەو هەواڵانە رەتدەکەمەوە کە باس لە چوونی شاندی ئێران دەکەن بۆ عومان."
 
هەر لەم بارەوە ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی:" هەواڵی چوونی شاندی دانوستانکاری ئێران بۆ مەسقەت دوورە لە راستی."
 
ئەو روونکردنەوەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە پێشتر لە هەندێک میدیا بڵاوکرابوویەوە،کە شاندی دانوستانکاری ئێران گەیشتوونەتە مەسقەت.