چەند ناوچەیەکی تاران بۆردوومان کران
رووداو دیجیتاڵ
لە 24 کاژێری رابردوودا بۆردوومانی سەر چەند ناوچەیەکی تاران بەردەوام بوون، رۆژهەڵات و باشووری شارەکە کرانە ئامانج.
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، 19-03-2026، هێرشێکی چڕ کرایە سەر چەند ئامانجێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵات، باشووری تاران، ناوچەی ''تێهران پارس'' و چەند ناوچەیەکی دیکەی شارەکە.
بە گوێرەی میدیاکان، لەگەڵ بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە تێهرانپارس کارا کراوە.
هاوکات زۆنی دووی شاری پەردیسیش لە 17 کیلۆمەتریی تاران بۆردوومان کراوە کە چەندین بنکەی سەربازی و ناوچەی پیشەسازی لێیە.
تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکانی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر تاران و دەوروبەری دیار نییە، بەڵام بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەک باڵەخانە رووخاون و کوژراو و برینداریش هەن.