سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: شۆڕشێکی نوێ دەستی پێکردووە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئێران خەوتبوو، بەئاگاتان هێنایەوە.
رۆژی چوارشەممە، 18ی ئاداری 2026، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: "لە دڵی ئەو گەلەدا هەزاران شەهید خامنەیی، لاریجانی و پاکپوور رواوە، ببینن شۆڕشێکی نوێ دەستیپێکردووە و شەقام بە شەقامی داگیر کردووە."
قالیباف گوتی: "شۆڕشێکی نوێ دەستیپێکردووە، ئێران خەوتبوو خەبەرتان کردەوە، زریان دەستپێدەکات."
لە 28ی شوباتی 2026 ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد؛ لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژراون، کە دیارترینیان عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی بوو. لە بەرامبەریشدا، سوپای پاسداران و سوپای ئێران بە زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی وەڵامی بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە ناوچەکەدا داوەتەوە.