ئێران: لە هێرشەکان دا 18 ئەندامی کادیری تەندروستی گیانیان لەدەستداوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی گشتیی رێکخراوی پزیشکیی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ناوەندە پزیشکییەکان، زیاتر لە 18 کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە.
محەممەد رەئیسزادە، سەرۆکی گشتیی رێکخراوی نیزامی پزیشکیی ئێران، رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر بنکە و ناوەندە تەندروستییەکان، ژمارەی قوربانییانی کارمەندانی پزیشکی زیادیکردووە.
رەئیسزادە ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی زیاتر لە 18 کارمەندی تەندروستی لەو هێرشانەدا تۆمار کراوە.
ئەم لێدوانەی بەرپرسە باڵاکەی کەرتی پزیشکیی ئێران لە کاتێکدایە، بەهۆی توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و نەخۆشخانەکان رووبەڕووی مەترسیی هێرش بوونەتەوە.