پزیشکیان بۆ خەڵکی ئێران: ئەم رۆژە سەخت و دژوارانە تێدەپەڕێنین


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەموو دامەزراوە حکومییەکان راسپێردراون لە خزمەتگوزارییەکان درێخی نەکەن. ئاماژە بەوەش دەکات "ئەم رۆژە دژوارانە" تێدەپەڕێنن.

مەسعود پزیشکیان رایگەیاند: "هەموو وەزارەتەکان و دەزگا حکومییەکان راسپێردراون کە بەوپەڕی توانا و شیانیانەوە شانبەشانی خۆڕاگری و هاوکاریی ئێوە بۆ ئێران، لە هیچ خزمەتگوزارییەک درێخی نەکەن."
 
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوە داوە بە "یارمەتیی هاوسۆزی و پێکەوەسازان ئەم رۆژە سەخت و دژوارانە" تێدەپەڕێنن.
 
پەیامەکە لە کاتێکدایە، لە رۆژی هەینییەوە جەنگ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دەستی پێکراوە و ئەم بەیانییەش یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە هێرشەکانی بۆسەر ئێران چڕبکاتەوە.