هێرش کرایە سەر تاران و گیلان
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە شاری رێی سەر بە پارێزگای تاران کاراکراوە و ژمارەیەک درۆن کراونەتە ئامانج؛ جێگری پارێزگاری گیلانیش دەڵێت، هێرشکراوەتە سەر کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی.
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 20-06-2025، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، بە چەند درۆنێک هێرشکراوەتە سەر ناوچەی شوورئاوای کەهریزەکی سەر بە شاری رێی پارێزگای تاران.
وەک میدیای ئێران دەڵێت، زوو سیستمی بەرگریی ئاسمانی کاراکرا و درۆنەکان خرانەخوارەوە.
ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر کۆمەڵگەی پیشەسازیی (سپید روود) لە سنووری شاری رەشتی سەر بە پارێزگای گیلان.
عەلی باقری، جێگری پارێزگاری گیلان رایگەیاند، چەند تەنێک بینران، بەڵام دەستبەجێ سیستمی بەرگریی ئاسمانی کاراکرا و تەنەکان کرانە ئامانج.
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە بەرەبەیانیی 13ـی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە