لاریجانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: داوادەکەین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور مافەکانی خەڵکی کوردستان بدرێن
رووداو - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عه‌لی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە؛ هەردوولا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران دەکەنەوە و داوای چارەسەرکردنیی کێشەکانی هەولێر و بەغداش بە گفتوگۆ دەکەن.
له چوار‌چێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21-1-2018 شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ن عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشوازی كرا.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لاریجانی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و ئێرانی دووپاتكردووەتەوە، نیگه‌رانیی خۆیشی به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداو و بارگرژییانه ده‌ربڕی كه له‌م دواییانه‌دا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتوونەتەئاراوه.
عەلی لاریجانی هیوای خواستووە ته‌واوی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق دابینبكرێن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ربڕی كه به‌م دواییانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستیانپێكردووه.
لاریجانی هیوای خواستووە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا پێشوه‌چوونی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ببینن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش باسی له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵی و مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆستایه‌تیی هەردووپا کردووە. راشیگەیاندووە، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه له ناوچه‌كه‌دا و ئهوه‌ش سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.
لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه به‌رده‌وام و جیدییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا كرد، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و لەو باره‌وه رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له فراوانكردن و سه‌رخستنی گفتوگۆكان به‌پێویست زانی.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 21-1-2018 شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی و ئەندامێتی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌ت لە تاران له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رکكۆماری ئێرانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
هەمان رۆژ شاندەکەی کوردستان لە دوو کاتی جیاوازدا لەگەڵ عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە.
داڕشتنەوە: حەکیم داود