پارێزگاری تاران دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل 200 کەس لە پارێزگاکەی کوژراون
رووداو دیجیتاڵ
پاێزگاری تاران دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل 200 کەس لە پارێزگاکەی کوژراون و 877 کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2025، محەممەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری تاران رایگەیاند، ئیسرائیل لە 10 رۆژدا هێرشی کردووەتە سەر 200 شوێن لە تاران.
محەممەد سادق موعتەمیدیان گوتی، هێرشەکان ژێرخانی گرنگیان کردووەتە ئامانج، لەوانە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا، ئاو و گاز؛ هەروەها هێرش کراوەتە سەر ناوەندێکی پزیشکی؛ هێرش کراوەتە سەر دامەزراوەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران.
محەممەد سادق موعتەمیدیان گوتی، لە دەستپێکی هێرشەکانەوە 200 کەس لە پارێزگاکەی کوژراون کە 108 کەسیان پیاو، 39 کەسیان ژن، 12یان منداڵ بوون و تەرمی 41 کەسیش ناناسرێتەوە و 877 کەسی دیکەش بریندار بوون.
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە بەرەبەیانی رۆژی 13ـی مانگ بە هێرشی ئیسرائیل دەستی پێکرد.