سوپاسالاری ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
عەبدولڕەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، "ئەو تاوان و بێ رێزییەی کرا"، بێ وەڵام نامێنێتەوە. دەشڵێت، "بە هێزەوە لە سزادانی نەتەنیاهوو بەردەوام دەبین."
عەبدولڕەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران بە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێرانی راگەیاندووە، "ترەمپ یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردن و سەروەری وڵاتەکەمانی بەزاند، ئێمەش لە بەرامبەر هەڵەکەی ئەمریکادا وەڵامی بەهێزمان دەبێ."
هێرشەکەی ئەمریکا بە فڕۆکەی B2 و مووشەکی حەشارگەشکێن و تۆماهۆک بوو بۆ سەر هەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران لە نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆ. ئێران ئەو هێرشە وەکو بەشداریی راستەوخۆی ئەمریکا لە جەنگەکە دەبینێت.
سوپاسالاری ئێران گوتی، "ئەو کارەی ترەمپ بۆ رزگارکردنی رژێمی زایۆنی و بەهۆی نائومێدی و لاوازی نەتەنیاهوو بوو. ئەوە هەڵەیەکی گەورە بوو."
موسەوی هەروەها گوتوویەتی، "لەگەڵ ئەوەی بە هێزەوە لە سزادانی نەتەنیاهوو بەردەوام دەبین، لە بەرامبەر ئەو هەڵەیەی ئەمریکا بەگوێرەی ئەو هەنگاوەی ئەمەریکا هەنگاوی یەکلاییکەرەوە دەگرینەبەر."
جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە 13ـی ئەم مانگە دەستیپێکرد کاتێک ئیسرائیل لە بەرەبەیاندا بە مووشەک و فڕۆکە هێرشی کردە سەر ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوشت. ئێرانیش لە وەڵامدا لەو کاتەوە رۆژانە هێرش دەکاتە سەر شارەکانی ئیسرائیل.
ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن کە وەڵامی ئێران چی دەبێت دوای هێرشەکەی ئەمریکا. ترەمپ باسی لەوە کردووە، ئاشتی دەوێت. وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، ئەوان لە جەنگدا نین لەگەڵ ئێران و تەنیا بەرنامە ئەتۆمییەکەیان لەنێوبردووە.
ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی قسەیان بۆ رۆیتەرز کردووە و گوتوویانە، ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەکانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران دەکات لەسەر هێزەکانی کە هێرشەکە دەکرێت لە رۆژێک یان دوو رۆژی داهاتوو رووبدات.