هێلیکۆپتەرێک لە ئەسفەهانی ئێران کەوتەخوارەوە و چوار کەس گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
هێلیکۆپتەرێک لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتە خوارەوە و، چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە لەنێویاندا فڕۆکەوان و یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە هەن.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، هێلیکۆپتەرێک لە شارۆچکەی "دۆرچە" سەر بە قەزای خومەینی شار لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتەخوارەوە و لەنێو مەیدانی میوە و سەوزەی شارۆچکەکە گیرساوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیای فەرمیی ئێران، هێلیکۆپتەرەکە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی فڕیندا، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی کەوتووەتە خوارەوە.