مانگی سووری ئێران: لە هێرشێکدا بۆ سەر تاران سێ کەس کوژران

 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە تاران، لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24-03-2026، رازیە عالیشوەندی، جێگری سەرۆکی مانگی سووری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی تاران بەردەوام بوون.
 
بەگوتەی رازیە عالیشوەند لە هێرشێکی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، باڵەخانەیەک لە تاران بە تەواوی رووخاوە و باڵەخانەیەکی دیکەش زیانی زۆری بەرکەوتووە.
 
وەک جێگری سەرۆکی مانگی سووری ئێران گوتی، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.