بۆچوونی هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی سەردانی رووحانی بۆ نیویۆرک

رووداو - هەولێر 

رووداو بۆچوونی چەند هاونیشتمانییەکی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەبارەی سەردانی رووحانی بۆ نیویۆرک وەرگرتووە و دەڵێن، دۆخی خەڵک لە بواری ئابووریدا زۆر خراپە و ئەمەش پێویستی بە رێگەچارە هەیە.

بڕیارە سبەی (سێشەممە 25-9-2018) حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتارێک پێشکەش بکات. رووداو لەمبارەوە بۆچوونی چەندین هاونیشتمانی رۆژهەڵاتی کوردستانی وەرگرتووە. 

ئەوان داوا دەکەن حەسەن رووحانی لەگەڵ سەرۆککۆمار و وڵاتانی رۆژئاوا دانوستاندن بکات و کێشەکان لەڕێگەی دانوستاندنەوە چارەسەربکات.