چەند ناوچەیەکی تاران بە چڕی بۆردوومان کران
رووداو دیجیتاڵ
لە 24 کاژێری رابردوودا بۆردوومانی سەر چەند ناوچەیەکی تاران بەردەوام بوون، بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێن و لە هەندێک شوێنیش دووکەڵی چڕ دەبیندرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-03-2026، هاوشێوەی رۆژانی رابردوو هێرشێکی چڕ کرایە سەر چەند ناوچەیەکی تاران، لەوانەش جەنەتئابادی رۆژئاوا، گۆڕەپانی دەستوارە، وێلێنجەک و زەعفەرانییە و رۆژهەڵاتی شارەکە.
بەگوێرەی میدیاکان، لەگەڵ بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچە جیاجیاکانی تارانیش کارا کراوە.