راپۆرتێک: بەهۆی جەنگەوە 144 ملیار دۆلار زیان بەر ئابووریی ئێران کەوتووە


رووداو دیجیتاڵ

ناوەندێکی توێژینەوەی ئەمریکی دەڵێت، "بە ئەگەری زۆرەوە"، زیانە ئابوورییەکانی ئێران لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، دەگاتە 144 ملیار دۆلاری ئەمریکی. 
 
دامەزراوەی بەرگریکردن لە دیموکراسییەکان (FDD) کە بارەگاکەی لە واشنتن دی سییە، لەسەر دوو بنەما بەم ئەنجامە گەیشتووە:
 
یەکەم: داهاتی لەدەستچووی نەوت لە ئەنجامی وەستانی بەرهەمهێنان و هەناردە
 
دووەم: ئەو زیانە بەرجەستەیەی بەر باڵەخانە، دامەزراوە و شوێنەکان گەیشتووە کە نۆژەنکردنەوەیان پێویستی بە تێچوویەکی زەبەلاحە. 
 
وردەکارییەکان بەم شێوەیەن:
 
لەدەستدانی داهاتی بەرهەمە هایدرۆکاربۆنییەکان
 
نەوتی خاو: 23.4 ملیار دۆلار 
گازی سرووشتی: 8.6 ملیار دۆلار
پتڕۆکیمیاییەکان: 20.9 ملیار دۆلار 
 
کۆی گشتی: 52 ملیار و 880 ملیۆن دۆلار
 
زیانی بەرجەستە:
 
دامەزراوە ئەتۆمییەکان: 10 ملیار دۆلار
 
کارگەکانی مووشەک: 9 ملیار دۆلار
 
سەکۆی هاویشتنی مووشەکی بالیستی: 5 ملیار دۆلار
 
فڕۆکە و هێلیکۆپتەری سەربازی: 1.1 ملیار دۆلار
 
سیستمی بەرگریی ئاسمانی: 2.5 ملیار دۆلار
 
ژێرخانی نەوت و گاز: 15 ملیار دۆلار 
 
بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران: 5 ملیار دۆلار 
 
ژێرخانی شار و گوندەکان: 3 ملیار دۆلار
 
کەشتیی سەربازی: 2 ملیار دۆلار
 
کۆگای مووشەک و درۆن: 3 ملیار دۆلار 
 
داخستنی هورمز: 10 ملیار دۆلار 
 
زیانی ئابووریی نافەرمی: 6 ملیار دۆلار
 
کۆی گشتی: 91 ملیار و 125 ملیۆن دۆلار