پرۆفایلی عەلی لاریجانی
رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ هەینی 26-12-2014، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی دەكات و ژمارەیەك كۆبوونەوە ئەنجام دەدات. هەرچەندە بەرنامەی سەردانەکەی لاریجانی زۆر روون نییە، بەڵام وەك رووداو زانیویەتی، لە سەردانەكەیدا لەگەڵ جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆككۆماری پێشووی عێراق و یوسف محەممەد سادق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
عەلی ئەردەشیر لاریجانی
- لە ساڵی 1958 لە شاری نەجەف لە عێڕاق لە دایکبووە.
- دەرچووی حەوزەی علمی قومە.
- بەکالۆریۆسی لە تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەر هەیە.
- لە زانکۆی تاران دکتۆرای لە فەلسەفەی رۆژئاوا بەدەستهێناوە.
- خاوەنی سی کتێبە لە بوارەکانی فەلسەفەی سیاسی.
پۆستە سیاسییەکان
- لە حکومەتی میر حوسێن جێگری وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بووە.
- لە سەردەمی خاتەمی جێگری وەزیری تەکنەلۆژیا و گەیاندن بووە.
- دواتر بووەتە وەزیری کلتوور و رێنمایی.
- لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2005 خۆی بۆ سەرۆکایەتیی وڵات کانیدیدکرد، بەڵام تەنیا 5.4% ی رێژەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
- لە ساڵی 2008 بووەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران.
- 2005 تا 2007 سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بووە.
- یەکێک بووە لە گەورە دانوستاندنكاری دۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا.
خانەوادەی لاریجانی
- خانەوادەی لاریجانی خانەوادەیەکی سیاسی و ئاینییە.
- باوکی ئایەتوڵڵا میرزا هاشم مەرجەعێکی گەورەی ئێران بووە.
- سادیق ئەردەشێر لاریجانی، برای علی لاریجانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانە.
- محەممەد لاریجانی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی تارانە.