هێرش کرایە سەر نزیک ماڵی ئەحمەدی نەژاد


رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران دەڵێ، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر نزیک ماڵی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران.
 
رۆژی شەممە، 28ی شوباتی 2026، میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە نزیک ماڵی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران لە ناوچەی نارمەیکی تاران.
 
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکەنی هێرشەکە بڵاونەکراوتەوە.
 
مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە ساڵی 2005 بۆ 2013 سەرۆککۆماری ئێران بوو.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد و دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهووش پەیامی جیاوازیان لەبارەی هێرشەکە هەبوو.