دوو قوتابی لە تاران کوژران

 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران دەڵێت، دوو قوتابی لە ناوچەی نارمەکی تاران کوژراون.
 
ئەمڕۆ شەممە، 28ی شوبای 2026، ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردەوە:"لە ئەنجامی بۆردوومانی ئێسرائیل بۆسەر ناوچەی نارمەکی تاران، دوو قوتابی کوژران."
 
بە گوێرەی ئاژانسەکە، بۆردوومانەکە نزیک قوتابخانەیەکی کردوەتە ئامانج و دوو قوتابی کوژراون.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد و دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهووش پەیامی جیاوازیان لەبارەی هێرشەکە هەبوو.
 
کەمێک دواتریش سوپای پاسداران دەستی بە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل کرد.