میدیای ئێران: مەسعود پزیشکیان سەلامەتە


رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ، سەرۆککۆماری ئێران سەلامەتە.
 
رۆژی شەممە،28ی شوباتی 2026،جەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن رایگەیاند:"مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەلامەتە و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە."
 
ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و دواتریش دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوە کرد کە ئەمریکا هێرشێکی گەورەی بۆسەر ئێران دەستپێکردووە.