گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا: ناوچەکە دەکەینە گۆڕستانی ئەمریکییەکان
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا دەڵێ، هێرشیان کردووەتە سەر دوو ''حەشارگەی سەربازانی ئەمریکی لە دوبەی کە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە؛ هەڕەشەش دەکات، ناوچەکە دەکەنە گۆڕستانی سەربازانی ئەمریکی.
ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026، ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران رایگەیاند، لە کاژێرەکانی رابردوودا هێرشێکی چڕی مووشەکی و درۆنییان کردووەتە سەر حەشارگەی سەربازە ئەمریکییەکان لە دوبەی کە 500 کەسیان تێدا بووە.
بەگوتەی ئیبراهیم زولفەقاری، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازە ئەمریکییەکان کوژراون یان بریندار بوون.
گوتەبێژی قەرارگای خاتەمولئەنبیا ئەوەشی خستەڕوو، ناوچەکە دەبێتە گۆڕستانی سەربازانی ئەمریکی و هیچ رێگەیەکیان نییە جگە لە خۆبەدەستەوەدان.