بارەگای خاتەمولئەنبیا: دوو بنکەی ئەمریکامان لە ئیمارات کردە ئامانج
رووداو دیجیتاڵ
ئیبراهیم زوڵفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران، لە راگەیێندراوێکدا کردنە ئامانجی چەند خاڵێکی لە دوبەی راگەیاند و دەڵێت: "دوو بنکەی ئەمریکا لە ئیمارات کراونەتە ئامانج".
گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند: "لە چەند کاژێری رابردوودا دوو بنکەی سوپای ئەمریکا لە دوبەی کراونەتە ئامانج، لە هەردووکیان نزیکەی 500 سەربازی ئەمریکی جێگیرکراون". بەپێی قسەی ئەو هەردوو بنکەکە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام ئەمریکا پشتڕاستی نەکردووەتەوە .
لە راگەێیندراوەکەدا هاتووە سوپای پاسدارانی ئێران، کۆگەیەکی سیستمی دژە درۆنی ئۆکراینای کردووەتە ئامانج بۆ هاوکاری سوپای ئەمریکا لە دوبەی جێگیر کرابوو."
راشیگەیاند : "کۆگەیەکی سیستمە دژە درۆنەکانی ئۆکراینا کە 21 کارمەندی ئۆکراینی لێبووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی سوپای پاسداران تێکشکێنراوە."
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، سوپای پاسداران پەیامێکی ئاراستەی واشنتن کردووە و رایگەیاندووە: "دەبێت ترەمپ و فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا باش تێبگەن ناوچەکە دەبێتە گۆڕستانی سەربازەکانیان و هیچ رێگەیەکیان جگە لە خۆبەدەستەوەدان لەبەردەم ئیرادەی جەنگاوەرەکانی ئیسلام نییە ."