چەند ناوچەیەکی تاران بە چڕی بۆردوومانکران

رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا بۆردوومانی سەر چەند ناوچەیەکی تاران بەردەوام بوون، بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، یەکێک لەو شوێنانەی هێرشی کراوەتە سەر، زانکۆی زانست و پیشەسازیی شارەکەیە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026، هاوشێوەی رۆژانی رابردوو هێرشێکی چڕ کرایە سەر چەند ناوچەیەکی تاران، لەوانەش، نۆبۆنیاد، ئەقدەسییە، شەقامی دەوڵەت، شەهرەکی غەرب، ئێکباتان، رۆژهەڵاتی شارەکە و چەند ناوچەیەکی دیکە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، زانکۆی زانست و پیشەسازیی تاران، لەنێو ئەو شوێنانەدایە کە بۆردوومان کراوە.
 
لە دیمەنەکاندا دیارە کە دووکەڵ و ئاگرێکی چڕ لە بەشێکی زانکۆکەکە بەرز دەبێتەوە.
 

 

 

هاوکات لە نزیک فڕۆکەخانەی مێهرئاباد دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەکەش کاراکراوە.
 

 

 

میدیای ئێرانیش چەندین دیمەنی لە بۆردوومانەکان بڵاوکردووەتەوە و بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەهێزی لە چەند ناوچەیەکی تاران پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکانی هێرشەکە نازانرێت.