بەرگریی شارستانیی تاران: زیاتر لە 300 کەسمان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا رزگار کردوون
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی تاران دەڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 300 کەس، کە بەهۆی بۆردوومانەوە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکان گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەکانیان و تیمە فریاگوزارییەکانی دیکەوە رزگار کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026، جەلال مەلیکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی تاران رایگەیاند، ئەو ئامارە تەنیا رووداوەکانی 27 رۆژی شەڕ دەگرێتەوە و ئامارەکانی سێ رۆژی کۆتایی ناگرێتەوە.
بە گوتەی جەلال مەلیکی، لەنێو ئەو کەسانەی رزگار کراون، کەسانێکی تێدابووە بە تەواوی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا گیریان خواردبوو، تەنانەت "ئومێدێکی کەم بۆ مانەوەیان لە ژیان هەبوو،" بەڵام بەهۆی خێرایی و لێهاتوویی تیمەکانیان، توانراوە بە زیندوویی دەربهێندرێن.