یەک دۆلار بە زیاتر لە 112 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 750 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 112 هەزار و 100 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 112 هەزار و 100 تمەن بووە و نزمترین ئاستیشی 111 هەزار تمەن.
لە ماوەی یەک هەفتەدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 7.02٪ بەرزبووەتەوە، هەروەها لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا بە رێژەی 8.62٪.
بازرگانانی دراو لە ئێران پێیانووایە مانەوەی دۆلار لە سەرووی 110 هەزار تمەن رێگە بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری خۆش دەکات و هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی ئێران لە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن نەیتوانیوە نرخی تمەن بەرزبکاتەوە.
کاراکردنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئێران لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای تمەن دادەنرێت.