سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەیەکی راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا کوژرانی جەمشید ئیسحاقی، راوێژکاری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی ئاداری 2026، سوپای پاسداران رایگەیاند: "لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیلی دووژمن بۆ سەر تاران، جەمشید ئیسحاقی راوێژکاری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەشێک لە ئەندامی خێزانەکەی کوژران."
ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وێڕای پشتراستکردنەوەی کوژرانی جەمشید ئیسحاقی و بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی سەرەخۆشی لە خەڵک و سوپای پاسداران کرد.
سوپای پاسداران دەڵێت: تەرمی جەمشید ئیسحاقی رۆژی چوارشەممە لەگەڵ تەرمی عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەو سوپایەی لە تاران بەخاكدەسپێردرێن.