گرووپی مقاوەمە: ئەمڕۆ 23 هێرشمان ئەنجامداوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەو گرووپەی خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، رایانگەیاند، لە یەک رۆژدا 23 هێرشیان لە دژی بنکەی نەیارانیان لە عێراق و ناوچەکە ئەنجامداوە.
ئەمشەو یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، ئەو گرووپە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە بەرەبەیانی 1ی ئادارەوە 23 هێرشیان ئەنجامداوە.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەڵێت: "دەیان درۆنمان لە هێرشەکانماندا بۆ سەر بنکەی دووژمنان لە عێراق و ناوچەکە بەکارهێناوە".
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ژمارەیەک گرووپی چەکداریی شیعە پێکهاتوون کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نزیکن.
گرووپی 'سەرایای ئەولیاولدەم' کە یەکێکە لە پێکهێنەرانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند کە ئەمشەو بە درۆن و مووشەک کرانە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.