بارەگای نوێنەری خامنەیی لە دەشتی نەینەوا بۆردوومان کرا
رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ناوچەی بارتلە-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا، بارەگای "دامەزراوەی بەسائیر خەیری" کرایە ئامانج. سەرچاوەیەک لە ناوچەکە رایگەیاند، ئەم بارەگایە وەک ناوەندی سەرەکیی کارەکانی شێخ حەسەن شەبەکی، نوێنەری عەلی خامنەییە لە پارێزگای نەینەوا. بە گوتەی پەرلەمانتارێکی شەبەک، بەیانیی ئەمڕۆ چەند شوێنێکی نەینەوا بۆردوومان کراون و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
وەعد قەدۆ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ کۆمەڵگەی سەیدولشوهەدا لە بەرتلە لە دەشتی نەینەوا، کە بارەگای سەرەکیی حەسەن شەبەکییە، لەگەڵ چەند شوێنێکی دیکە بە درۆن کراونەتەوە ئامانج."
قەدۆ، کە شەبەکە دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە، لێکۆڵینەوە دەستیانپێکردووە. بە فەرمی هیچ لایەنێک تۆمەتبار ناکەین تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن."
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئیدارەی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "شێخ حەسەن شەبەکی تەنیا نوێنەری خامنەیی نییە، بەڵکو هاوکات فەرماندەی فەوجی رەسوڵ ئەعزەمە لە لیوای 30ی حەشدی شەعبی سەر بە رێکخراوی بەدرە بە سەرۆکایەتی هادی عامری."
هەرچەندە ئەو دامەزراوەیەی کراوەتە ئامانج بە ناو "دامەزراوەیەکی خێرخوازییە،" بەڵام سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات "کە ناوەندەکە بە ئاشکرا بۆ چالاکی و بانگەشە بۆ ئێران لە ناوچەکەدا بەکارهێندراوە."
هەروەها سەرچاوەکە رایگەیاند، بۆردوومانەکە زیانی گیانیی نەبووە، تەنیا زیان بەر باڵەخانەکە کەوتووە.
هەر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆن هێرش کرایە سەر شاری هەولێر، دواتر گرووپێکی چەکداریی شیعە بە ناوی سەرایا ئەولیا دەم، بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.
رۆژی شەممە 28-02-2026 ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی هاوبەشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ عەلی شەمخانی کە 2023 بووەتە راوێژکاری باڵای سیاسیی رێبەری ئێران و محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران کوژران.