ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق: مانگى ئادار 48 بازرگانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون
رووداو دیجیتاڵ
دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق دەڵێت، لە ئادارى رابردوودا 128 تۆمەتباریان دەستگیردووە کە 48ـیان بازرگانى مادەى هۆشبەر بوون.
بەگوێرى ئامارى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق، لە ئادارى رابردوودا هێزەکانى ئەو دەزگایە 35 کەسیان بەتۆمەتى تیرۆر و 48 بازرگانى مادەى هۆشبەریشیان دەستگیرکردووە.
ئەو دەزگایە ئاماژەى بەوە داوە، 45 کەسى دیکەیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتى بێزارکردن و تەنگهەڵچنین بە هاووڵاتییان لە رێگەى تۆڕەکانى ئینتەرنێتەوە.
لە شوباتى رابردوودا دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق 40 تۆمەتبارى تیرۆر و 37 بازرگانى مادەى هۆشبەرى دەستگیرکردبوو.
هەر لە مانگى شوباتدا ئەو دەزگایە 64 کەسی دەستگیرکردبوو کە تۆمەتبار بوون بەوەى لە رێگەى هێڵەکانى ئینتەرنێتەوە بە هۆکاری جیاواز داوای پارەیان لە هاووڵاتیان کردبوو.