موقتەدا سەدر: بێدەنگى ئێمە دەربڕینە، دەربڕینى گەندەڵکاران و ستەمکارانیش بێدەنگییە

رووداو دیجیتاڵ
 
موقتەدا سەدر رایگەیاند، دڵى گەندەڵکارانیان بەدەستەوەیە و گوتی، "بێدەنگى ئێمە دەربڕینە، دەربڕینى گەندەڵکاران و ستەمکارانیش بێدەنگییە."
 
ئەو گوتانەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى نیشتمانیی شیعە لە گوتارێکدا بوو بە بۆنەى ساڵیادى کوژرانى محەممەد سەدرى باوکى و براکانى کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایار بۆ لایەنگرانى پێشکێشى کرد.
 
موقتەدا سەدر ئاماژەى بەوەدا، محەممەد سەدرى باوکى پێشتر گوتوویەتى کە دڵى ستەمکارانیان بەدەستەوەیە و گوتى: "ئەمڕۆش ئێمە دڵى گەندەڵکارانمان بە دەستەوەیە."
 
رێبەرى رەوتى نیشتمانیى شیعە بە لایەنگرانى گوت: "ئایین، مەزهەب، عێراق و چاکسازیى لە ئەستۆى ئێوەدایە."
 
دوایين گوتارى موقتەدا سەدر لە 29ى ئایارى 2024 بوو کە بەبۆنەى جەنگى نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماس  پێشکێشى کرد.