سەرۆکی لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکی حوزەیرانی 2025)، جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
سەردانەکەی عۆن بە بانگهێشتێکی فەرمیی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقە.
بڕیارە سەرۆکی لوبنان لە سەردانەکەیدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهات و دۆخی ناوچەکە دەکرێت.
بەگوێرەی میدیای لوبنان، سەردانەکە یەک رۆژ دەخایەنێت.