چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دووی دیکە بریندار بوون
رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی وشکانیی حەج لە پارێزگای کەربەلا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دووی دیکە برینداربوون.
دەستەی حەشدی شەعبی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پاراستنی کاروانەکانی حاجیان لەسەر رێگەی وشکانیی حەج لە پارێزگای کەربەلا بۆمبێکی چێندراو تەقیوە و لە ئەنجامدا چەکدارێکی لیوای 37ی حەشدی شەعبی بەناوی سەفا ساڵح علێوی کوژرا و دوو چەکداری دیکە برینداربوون.
دوو رێگەی وشکانیی حەج هەیە، یەکێکان بە پارێزگاکانی کەربەلا تێدەپەڕێت دواتر بۆ سنووری عەرعەر، ئەوەی دیکەیان بە رێگەی پارێزگای ئەنبار تێدەپەڕێت، هەردوو رێگەکە لە نخێب تێکەڵ دەبنەوە، لەسەر هەردوو رێگەکە چەکدارانی حەشدی شەعبی جێگیرکراون.