لە ئەنبار ئۆتۆمبیلێک کەوتە نێو ئاو و دوو برا خنکان


رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق، ئۆتۆمبیڵێک کەوتە نێو ئاو و لە ئەنجامدا دوو برا خنکان.
 
عیماد دلێمی، قایمقامی قەزای روتبە، رۆژی شەممە، 2ـی ئایاری 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو لە قەزای روتبە دوو برا ئۆتۆمبیلەکەیان کەوتە نێو دۆڵی مەساد، کە بەهۆی بارانی ئەم دواییانەوە پڕ ئاو بووەو لە ئەنجامدا خنکاون.
 
قایمقامی قەزای روتبە، ئاماژەی بەوەکرد، دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئۆتۆمبیلەکە و تەرمەکان دەرهێنراون و رەوانەی دادپزیشکی کراون. 
 
خنکاوەکان بریتین لە زیدان عوێد مزعەل شەمەری و سائیر عوێد مزعەل شەممەری خەڵکی قەزای بەعاج-ن، کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.